چافى تا ساڵى 2016له‌به‌رشلۆنه ده‌مێنێته‌وه
یاریزان و ئه‌ستێره‌ى هێلى ناوه‌راستى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌بۆنده‌كه‌ى تا ساڵى 2016درێژكرده‌وه .
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یانه و سكرتێرى یانه تكسیكى بیگرنتین چافى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه بۆماوه‌ى شه‌ش ساڵى تر درێكرده‌وه بۆئه‌وه‌ى خزمه‌ت بكات له‌ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه .مانه‌وه‌ى چافى له ره‌به‌شلۆنه بۆئه‌م ماوه‌یه درێژه بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه یاریزانى ناوبراو تا ته‌مه‌نى 36ساڵى یارى ده‌كات وپێشتریش له ریزى لاوانى ئه‌و یانه‌یه سه‌ركه‌وتوه بۆیه هه‌ڵسا به نوىَ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشلۆنه ده‌ست خۆشى له یاریزانى ناوبراو كرد كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره چافى له ریزى یانه‌كه‌یان یارى ده‌كات له ته‌مه‌ن 18سالیه‌وه تاكو ئێستا هه‌ر خزمه‌تى ئه‌م یانه‌یه‌ى كردوه و له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه چیرۆكێكى جوانى هه‌یه ،شایه‌نى باسه یاریزانى ناوبراو به یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره باشه‌كانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا داده‌نرێت .