به‌رشه‌لۆنه بۆندى (ئه‌لڤێس) و (زاڤى) و (پیدرۆ)ـى نوێ كرده‌وه
(زاڤى)ـى ته‌مه‌ن 30 ساڵ ئه‌ندازیارى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا تا ساڵى 2016 نوێ كرده‌وه و واچاوه‌رِوان ده‌كرێت تا كۆتایی ژیانى وه‌رزشى له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه.
(دانێل ئه‌لڤێس) به‌رگریكارى باڵى رِاستى هه‌ریه‌ك له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا تا ساڵى 2014 نوێ كرده‌وه، و مه‌رجى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى پێدانى برِی 90تا150 ملیۆن یۆرۆیه دانانى ئه‌م برِه پاره زۆره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو هیچ یانه‌یه‌ك هه‌وڵى په‌لكێشكردنى ئه‌و یاریزانه نه‌دات.
(پیدرۆ رِۆدریگز) یاریزانى گه‌نجى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه تا ساڵى 2015 نوێ كرده‌وه و سزاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌شى بریتیه له 75 تا 90 ملیۆن یۆرۆ