ناوبژیوانانیش داواى درێسه‌كه‌ى میسى ده‌كه‌ن

ناوبژیوانانیش داواى درێسه‌كه‌ى میسى ده‌كه‌ن
یه‌كێتى تۆپی پێى جیهانى ناوبژیوانى سه‌رجه‌م یاریه‌كانى مۆندیالی دیارى كرد بۆ یه‌كه‌م یارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر نێجیریا ناوبژیوانى ئه‌ڵمانی (ۆڵفانگ ستارك هو)دیارى كرا و له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا ناوبژیوانى ناوبراو خۆشحاڵى خۆى به‌ دیارى كردنى بۆ به‌رِێوه‌بردنى یاریه‌كه‌ ده‌ربرِی و رِایگه‌یاند:
مایه‌ى شانازیه‌ بۆ من ئه‌و یاریه‌ به‌رِێوه‌ ده‌به‌م به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاریزان (لیۆنێل میسی) تێدایه‌ چونكه‌ من سه‌رسامم به‌و یاریزانه‌.

هه‌روه‌ها ناوبژوانه‌كه‌ به‌رِێوه‌بردنى ئه‌و یاریه‌ى به‌هه‌ل زانى تا بتوانێت درێسه‌كه‌ى میسى وه‌ربگرێت و گوتی:
هه‌لێكى باشه‌ بۆ من تا بتوانم دواى كۆتایی هاتنى یاریه‌كه‌ درێسه‌كه‌ى میسى وه‌ربگرم چونكه‌ یه‌كێكم له‌ هانده‌ران ئه‌و یاریزانه‌ و سه‌رسامى تواناكانى میسیم.
Top