ماڵدینی: پێویسته‌ میلان یاریزانى نوێ بهێنێته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌

ماڵدینی: پێویسته‌ میلان یاریزانى نوێ بهێنێته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌
به‌رگریكارى به‌تواناى پێشوى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا و یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى ماڵدینی داوا له‌ ده‌سته‌ى كارگێرِی یانه‌كه‌ى ده‌كات كه‌ بۆ به‌هێزبونى یانه‌كه‌یان یاریزانى نوێ بهێنن تا یانه‌ى میلان بگه‌رِێته‌وه‌ ئاستى جاران.

پاولۆ ماڵدینی رِایگه‌یاند: یانه‌ى ئه‌ى سی میلان پێویستى به‌ یاریزانى ئاست به‌رز هه‌یه‌ تا بتوانێت رِكابه‌رى یانه‌كانى تر بكات و له‌ململانىَ دانه‌برِێت چونكه‌ یانه‌كانى تر به‌رده‌وام یاریزانى نوێ ده‌هێننه‌ رِیزه‌كانیان و یانه‌كه‌یان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ماڵدینی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هانده‌رانى میلان چاویان له‌ یاریزانى ئاست به‌رزه‌ بۆ به‌هێزبونى یانه‌كه‌یان به‌لاَم میلان به‌رده‌وام یاریزانى ئاست مام ناوه‌ند ده‌هێنێت.
Top