ریبیری: به‌بێ ركابه‌ر میسی باشترین یاریزانی جیهانه
* بایره‌ن میونیخ شای خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیایه، كه‌چی له خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا چانسی وه‌كو پێویست نییه، تۆ چی ده‌ڵێیت؟
- ئه‌مه راسته بایره‌ن میونیخ گه‌وره‌ترین یانه‌ی ئه‌ڵمانیایه و تیپێكی به‌هێزی هه‌یه و ماوه‌یه‌كه كۆنترۆڵی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیای كردووه، به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ئێستا به‌ره‌و باشتر ده‌رِوات و هیچ كۆسپێكی له‌به‌رده‌مدا نییه.
* كام له گۆڵه‌كانی تۆمارت كردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه هه‌یه؟
- ئه‌و گۆڵه‌ی، كه له قۆناغی هه‌شته‌می وه‌رزی 2007-2008، كه له كاتی زیادكراودا كه ده‌كاته خوله‌كی (120) له یاری دێربی میونیخ دژی یانه‌ی میونیخ 1860 تۆمارمكرد و به‌م گۆڵه‌ش بووه هۆی به ده‌ستهێنانی نازناوی هه‌مان وه‌رز.
* ئه‌و یانه‌یه كێیه كه تۆی گه‌یانده ئه‌م ئاسته؟
- خۆشحاڵ بووم له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و یانه‌نه‌ی یارییم بۆ كردوون و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ من زۆر باش بووه، ئێستا یانه‌ی بایره‌ن میونیخ و پێشتریش هه‌ردوو یانه‌ی مارسیلیا و بریست.
* به‌رای تۆ كێ باشترین یاریزانه و حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ته‌ك چ یاریزانێك یاری بكه‌یت و خه‌ون به چ یانه‌یه‌ك ده‌بینی یاری بۆ بكه‌ی؟
- به‌رای من لیونێل میسی به‌بێ ركابه‌ر باشترین یاریزانی جیهانه و خۆشحاڵیشم له‌ته‌ك چاڤی یاری بكه‌م، چونكه یاریزانێكی نایابه و باش ده‌زانێ بۆشایی یاریزان پرِبكاته‌وه و هه‌لی زێرِین بۆ براده‌ره‌كانی برِه‌خسێنێ و ئێستاش له باشترین ئاستدایه، به‌ڵێ چه‌ندین یانه هه‌یه هه‌موو یاریزانێك خه‌ونی یاریكردنی پێوه ده‌بینێ، له‌وانه هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی.
* تۆ یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندیت و له زۆر شوێن و جێگه ده‌توانی یاری بكه‌ی، تۆ به پله‌یه‌ك حه‌ز ده‌كه‌ی له چ شوێنێك یاری بكه‌یت؟
- حه‌ز ناكه‌م له‌یه‌ك شوێن یاری بكه‌م و ده‌مه‌وێ له یاریگا سه‌ربه‌خۆ بم، به تایبه‌تی له هێڵی هێرشبردن زۆر یاری ده‌كه‌م و زۆریش له یاریگا ده‌جوولێمه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی زۆر حه‌زم لێیه‌تی یاری لێبكه‌م باڵی چه‌په‌یه.
* له مۆندیال چ له فه‌ره‌نسا چاوه‌رِوان ده‌كه‌ی؟
- له‌م پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌یه ئاستێكی باش نیشان بده‌ین و گرنگیه‌كی زۆری بۆ فه‌ره‌نسا هه‌یه سه‌ره‌تا له هه‌مووی گرنكتر ئه‌وه‌یه قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ببرِین و دواتر بگه‌ینه یاری كۆتایی.
* كێ هه‌ڵده‌بژێری نازناوی مۆندیال بباته‌وه و بۆچی؟
- به ته‌ئكید ئاواتمان به ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیایه، چونكه تیپێكی زۆر باش و نایابمان هه‌یه و توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌م ئاواته به ده‌ست بهێنین، زۆر تیپی به‌هێزی وه‌ك ئێمه هه‌یه له‌وانه ئینگلیز و ئیسپان.
* هه‌ست به چی ده‌كه‌ی كه به‌شداری له مۆندیال ده‌كه‌ی؟
- مۆندیال گرنكترین شته بۆ یاریزان، چونكه باشترین هه‌ڵبژارده و باشترین یاریزانانی جیهانی تیایدا به‌شدارن و پێوه‌ندی به گشت براده‌ره‌كانم ده‌كه‌م و ماوه‌ی مانگێك پێكه‌وه ده‌بین، مانای ئه‌وه‌یه كاتێكی خۆش ده‌به‌ینه سه‌ر، مۆندیالی 2006 به هه‌قیقه‌ت زۆر خۆش بوو، توانیمان بگه‌ینه یاری كۆتایی، به‌لاَم چانس یاوه‌رمان نه‌بوو به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا دۆرِاندمان.
* باشترین یاریزان له مێژووی فه‌ره‌نسا كێیه و بۆچی؟
- بێگومان زێنه‌دین زێدان، یاریزانێكی بێوێنه‌یه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز و به‌هێزه، زێدان متمانه‌یه‌كی ته‌واوی به براده‌ره‌كانی هه‌بوو به به‌رده‌وامی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، زێدان ئه‌و كاته‌ی تۆپی ده‌گرت وه‌كو جادوكه‌ر وابوو.
* پسپۆران ده‌ڵێن تۆ جێگره‌وه‌ی زێنه‌دین زێدانی، رات چییه؟
- نازانم كه جێگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بم، به‌لاَم كه خه‌ڵك وا ده‌ڵێن و واشی بۆ ده‌چن، هه‌ست به شانازییه‌كی بێوێنه ده‌كه‌م و خۆشحاڵ ده‌بم، زیزۆ یاریزانێكی مه‌زنه و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌زنیشی هه‌یه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ شتی باش پێشكه‌ش بكه‌م و ئینجا هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌م له یاریگا.
* به منداڵی به ئاستی چ یاریزانێك سه‌رسام بوویت؟
- له منداڵی به ئاستی یاریزان جان پییر بابان سه‌رسام بووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانی چی ده‌كات به‌رامبه‌ر گۆڵی ركابه‌ره‌كه‌ی و زۆرترین گۆڵیشی تۆمار ده‌كرد.
* خۆشترین و ناخۆشترین ساتی وه‌رزشیت؟
- شه‌ش مانگی یه‌كه‌م له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ناخۆشترین ساتی وه‌رزشیم بوو، كه تووشی پێكانێكی قورس هاتم و خۆشترین ساتیشم ئه‌و كاته بوو، كه له مۆندیالی 2006 به ئه‌نجامی (3-1) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیامان برده‌وه و گۆڵێكم له‌و یارییه تۆمار كرد، كه ئه‌و كات به‌هێزترین هه‌ڵبژارده ده‌بوو.
* ئایا هیچ هێڵێكی به‌رگری هه‌بوو كه ببێته ئاسته‌نگ بۆت؟
- به‌راستی ناتوانم بڵێم هیچ هێڵێكی به‌رگری به‌رامبه‌ر من زه‌حمه‌ت بووبێت، بۆیه له وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵێم نه‌خێر.