ئایندەی شاشە نووشتاوەكان بەرەو كوێ!

ئایندەی شاشە نووشتاوەكان بەرەو كوێ!
چەند ساڵێكە لە جیهانی تەكنەلۆژیادا باسی داهێنان و بەرهەمهێنانی ئەو مۆبایل و لاپتۆپ و تەبلێتانە دەكرێت كە شاشەكەیان نەرمە و وەك كاغەز دەنووشتێتەوە.. بە كردەوەش چەند كۆمپانیایەك ئەم شاشانەیان بەرهەمهێنا، كۆمپانیای سامسۆنگ، مۆتۆرلا، ئێل جی، ئێل تی سی و ...تاد.. ئێستاش هەروا بەرهەم دێن.
بەر لە هاتنە بازاڕ رێكلامێكی زۆریان بۆكرا، خەڵك بە تاسەوە چاوەڕوانی بەرهەمێكی وابوون، بەڵام كە كەوتنە بەردەست، هەر زوو وەك هەڵچوونێك دامركایەوە و هێدی هێدی لێیان پرینگانەوە..
مۆبایلە شاشە نووشتاوەكان، پرۆژەیەكی سەركەوتوو نەبوون، بەر لەدایك بوون مردوون! چونكە جگە لە شاشەیەكی نووشتاوە هیچ تایبەتمەندییەكی سەرنجراكێشیان تێدا نییە، تەنیا لەبەر ئەوەی كە شتێكی نوێن لەسەرەتادا كڕیاری هەیە، پاشان بە تەواوی بازاڕیان لە كزی دەدا.. چونكە هەم تێچوویان زۆرە، هەم خودی ئەو تایبەتمەندییەی كە هەیەتی واتە نووشتانەوە خۆی لەخۆیدا گرفتێكە بۆ بەكارهێنەر و دواتریش هیچ كارئاسانییەكی تێدا نییە.
Top