Nimbuzz باشترین مه سنجه ر بۆ چات كردن

Nimbuzz باشترین مه سنجه ر بۆ چات كردن
هەر كام لە بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت بۆ پێوەندی گرتن پرۆگرامێكی پەیامگەیەنەر واتە «مەسنجەر» بەكاردێنن، چونكە بەكارهێنانی مەسنجەرەكان ئاسانە، بەخۆڕاییە، توانای زۆریان وەك گەیاندنی دەنگ و رەنگ و دەق و داتا هەیە. پرۆگرامە پەیامگەیەنەرەكان گەلێكن وەك «یاهوو مەسنجەر» ئێم ئێس ئێن» «فەیسبوك»...تاد. هەركام لەوانەی پێوەندیان لەگەڵ دەگرین یەكێك له پەیامگەیەنەرەكانی بۆخۆی هەڵبژاردووە، ئەگەر پەیامگەیەنەری تۆ «یاهوو» بێت و هی بەرامبەرەكەت «msn» بێت، ئەوكاتە گرفت روو دەدات، چونكە ئەو دوو پەیامگەیەنەرە یەكتر ناخوێننەوە. بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەبێت چەندین پەیامگەیەنەرت لەسەر كۆمپیوتەر هەبێت. كە ئەوەش بۆخۆی گرفتە، بەڵام باشترین رێگەچارە، ئەوەیە كە پەیامگەیەنەری «nimbuzz» دابەزێنی، پەیامگەیەنەرێك كە گشت مەسنجەرەكانی دیكەی لەخۆیدا كۆكردوونەتەوە. بۆ نموونە لە یەك كاتدا دەتوانی لە یاهووە بۆ جیمەیل پەیام بەڕێ بكەی. هەروەها دەتوانی بە دەنگ و رەنگ لەگەڵ هاوڕێیانت جا هەر پرۆگرامێك بەكاربێنن، چات بكەی..
Top