ئاسانترین شێوه بۆ رێكخستنی دیسكتۆپه كه تان

ئاسانترین شێوه بۆ رێكخستنی دیسكتۆپه كه تان
دیسكتۆپی كۆمپیوتەر واتە (مێزی كار) یان بە زمانی دوور لە زانستی كۆمپیوتەر «سەر شاشه» جار هەیە ئەوەندە قەرەباڵغ دەبێت كە مەپرسە. بۆ دۆزینەوەی فایلێك لەسەر دیسكتۆپ دەبێ ماوەیەك بە وردی بگەڕێی. لە ویندۆز7 دا بۆ رزگار بوون لەو تێكەڵ پێكەڵی و قەرەباڵغییە، دەتوانی لەسەر «تاسك بار» واتە ئەو شریتەی كە لەخوارەوەیە كلیك بكەی. لەو لیستەی كە دەكرێتەوە لە بەشی toolbars فرمانی new toolbars بكەوە. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە پەنجەرەیەك بكرێتەوە و لەودا دەتوانی فۆلدەرێك هەڵبژێری و ناوی لێبنێی. ئێستا هەر شتێك لەناو ئەو فۆلدەرە بكەی هەركاتێك كە پێوسیتت پێی بوو دەتوانی پرۆگرامی مەبەستی خۆت بدۆزیەوە و پێش لەو هەموو قەرەباڵغییەش بگری.
Top