ئه و ئامێره گشت زانیاریییه كان له خۆیدا هه ڵده گرێت

ئه و ئامێره گشت زانیاریییه كان له خۆیدا هه ڵده گرێت
ئەو ئامێر0ەی كە لە وێنەكەدا دیارە، دەكرێ بڵێین وەك گەورەترین ئامێری سیخوڕی ئەلكترۆنی لە ژیانی دیجیتالیدا سەیر دەكرێت. ئامێری UFED Physical pro كە لەلایەن كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی دیجیتالی دروستكراوە، دەتوانێ بەبێ سوود وەرگرتن لە كۆمپیوتەر بە 3000 ئامێری هاندی مۆبایل بە شێوەیەكی راستەوخۆ پێوەند بدرێت و گشت زانیاری سەر هاندەكان لەخۆیدا خەزن بكات. لە وێنە و فایلی دەنگی و رەنگی تا پێوەندییەكان و SMSـەكان لەخۆیدا خەزن بكات. گەڕان لە سایتەكان، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گشت ئەوانە لەو ئامێرەدا هەڵدەگیرێن. خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە كە تەنانەت زانیارییە سڕاوەو شاراوەكانیش دەدۆزێتەوەو لەخۆیدا خەزنیان دەكات بوونی ئامێرێكی وا ئەو راستییە دەردەخات كە لە جیهانی دیجیتالیدا هیچ زانیارییەك ناسڕدرێتەوە و هیچ شتێكیش جێگەی متمانە نییە.
Top