ته كنۆلۆژیای سه رده م شێوازی خوێندن ده گۆڕێت

ته كنۆلۆژیای سه رده م شێوازی خوێندن ده گۆڕێت
رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە قوتابخانەكاندا لەبری كتێب و دەفتەر و قەڵەم تەنیا لاپتۆپێك ببردرێت، ئەگەر ئەم بیرۆكەیە سەربگرێت، گرفتێكی زۆر لە كۆڵ قوتابیان و مامۆستایانی بواری خوێندن و پەروەردە دەبێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی وڵاتی لیتوانی پێشنیاری كردووە كە لە قوتابخانەكاندا لە بری كتێبی دەرس لاپتۆپێك شوێنی بگرێتەوە. قوتابیەكان لاپتۆپێك لەگەڵ خۆیان دەبەنە قوتابخانە كە گشت كتێبەكانی وانەی قوتابخانەی تێدایە. داهێنەرانی بیرۆكەكە لەو بڕوایەدان كە ئەم شێوازە خوێندنە دەبێتە هۆی ئەوەی كە قوتابیەكان لە شێوازی دووپاتكردنەوەی وانەكانیان بگۆڕدرێتەوە.
Top