لەمەوبەدوا كە وێنەیەكتان لەسەر كۆمپیوتەرێك دیت، هەر بە وێنەیەكی ئاسایی سەیری مەكەن. ئەگەر كۆمپیوتەرەكە پرۆگرامی Ultima steganography لەسەر بێت، چونكە بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی هەزاران جۆرە فایل و زانیاری لە وێنەیەكدا بشاریەوە. ئەگەر حەز دەكەی زانیارییە گرنگەكانت بۆ نموونە پاسۆرد و ژمارەی بانك، ئێمێلەكانت تەنانەت لەبەرچاوی هاككەرەكانیش بشاریەوە. باشترین رێگە بەكارهێنانی پرۆگرامی ناوبراوە.
پرۆگرامی Ultima Steganography دەتوانی بە تێكەڵكردنی وێنەیەك و چەندین بەڵگە كە مەبەستی شاردنەوەت هەیە بە ئاسانی لە وێنەكەدا بیشاریەوە.