سپیكەرێك لە سیستەمی Wi-Fi سوود وەردەگرێت

سپیكەرێك لە سیستەمی Wi-Fi سوود وەردەگرێت
سیستەمی Wi-Fi واتە پێوەندی دانان لە نێوان چەند ئامێرێكدا بەبێ وایەر، ئەوەی كە لەلای ئێمە بە وایەرلەیس ناسراوە. كۆمپانیایەك سپیكەرێكی بەرهەمهێناوە كە بۆ پێوەندی لەنێوان ئامێرەكان لە سیستەمی وای فای سوود وەردەگرێت. سپیكەرەكە تایبەتە بە بەرهەمەكانی ئەپڵ وەك مۆبایلی ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد. تاد. لەم سپیكەرەدا شوێنێكی تایبەت هەیە بۆ دانانی ئامێرەكانی ئەپڵ. بەهۆی ئەوەی كە وایەرلەیسە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێ كە مۆسیقی لە ئەرشیفی iTunesی خۆیشی وەربگرێ. بەهۆی كۆمپیوتەرەوە بەكاری بێنی، سپیكەرەكە جگە لەو تایبەتمەندییانە رادیۆی FMیشی تێدایە. جگە لەوەش شاشەیەكی تایبەتی لەسەرە بۆ نیشاندان و هەروەها رۆژمێرێكی دیجیتالیشی هەیە.
Top