YouTubeیش بوو بە خاوەنی كامێرای خۆی

YouTubeیش بوو بە خاوەنی كامێرای خۆی
سایتی یوتیوب گەورەترین سایتی داكردن و وەرگرتنی كورتە فیلمە. دەتوانی كورتە فیلمەكانتان لەو سایتەدا خەزن بكەن بۆ ئەوەی كە خەڵكانی دیكە بەرهەمەكانتان ببینن، ئەوەی شارەزای بواری ئینتەرنێت بێت، دەزانێت كە هەموو فیلمێك دانابەزێتە سەر سایت، دەبێت فیلمەكان بە فۆرماتی خۆیان بن، بەڵام كۆمپانیایەك هاتووە كامێرایەكی بەناوی GZ-MS100 بەرهەمهێناوە كە بەهۆیەوە هەم فیلم هەڵدەگریەوە و هەمیش دەیخەیە سەر سایتی یوتیوب. تایبەتمەندی كامێراكە لەوەدایە كە فیلمەكان لە گرتەی 10 خولەكیدا خەزن دەكات. بۆ بەڕێكردنی كورتە فیلمەكانیش بۆ سەر سایتی یوتیوب هەر ئەوەندە بەسە كە تەنیا یەك دوگمە دابگری و تاكو وێنەكان راستەوخۆ بچنە سەر سایتەكە.
Top