چۆن پاراسیتۆڵ جگەر تێكدەدات؟

چۆن پاراسیتۆڵ جگەر تێكدەدات؟
پاراسیتۆڵ، یان پاراسیتامۆڵ كە بە ئەسیتامینۆفین Acetaminophen ناسراوە و زیاتر لە 600 ماركەی هەیە، بە تەنیا، یان لەگەڵ دەرمانی دیكەدا، بۆ سووككردنی ئازار بەتایبەتی سەرئێشە بە شێوەیەكی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیهاندا رۆژانە بەكاردێت. پاراسیتۆڵ یەكێكە لە هۆكارەكانی پەككەوتنی تیژی جگەر Acuteliverfailure، واتە تێكچوونی پێكهاتەی جگەر كە خانەكان چیتر توانای ئەنجامدانی فرمانەكانیان بە دروستی نامێنێت، لەوانەشە كە بە یەكجاری لەناوبچن. پاراسیتۆڵ بە ئاسانی لە كۆئەندامی هەرسدا هەڵدەمژرێت و لەماوەی 30 خولەك تا دوو كاتژمێر دەگاتە بەرزترین ئاست لە خوێندا، پاراسیتۆڵ بە رێژەی 90-95% لە جگەر میتابۆلیزم دەبێت، واتە لە لایەن خانەكانی جگەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت. پاراستیۆڵ لەوكاتەدا بۆ جگەر مەترسیدار دەبێت كە بە بڕی زیاد و بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت. پسپۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە لەوانەیە زیانی پاراسیتۆلِ بۆ جگەر بەقەد زیانی شێرپەنجە بێت، نابێت زیاتر لە ژەمی رێگەپێدراو لە ماوەی 24 كاتژمێردا بەكاربێت، بۆنموونە: وەرگرتنی 1-2 دەنكی زیاد لەوانەیە كە هۆكاربێت بۆ تێكدانی جگەر و ژیان بخاتە مەترسییەوە، چونكە وەرگرتنی بڕی زیادی پاراسیتۆڵ شانەكانی جگەر بە توندی تێكدەدات كە چارەسەركردنی گرانە و لەوانەشە كوشندە بێت، هەروەها نابێت هەرگیز لە حاڵەتەكانی هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەردا پاراسیتۆڵ بەكاربهێنرێت، كە مەترسیی هەیە بۆ شێرپەنجەی جگەر، مۆمبوونی جگەر Cirrhosis.
Top