بۆ پاراستنی تەندروستی واباشترە كە پشت بە شتی سروشتی ببەسترێت، چونكە بەلای كەم لە رووی خۆراكەوە هەر چەند مامەڵەی كیمیایی و فیزیایی كەمتری لەگەڵدا كرابێت هێندە سوودەكانی پارێزراو دەبن، ماسی نموونەیەكی زیندووە بۆ ئەم مەسەلەیە. بێگومان سوودی ماسی فرێش لە ماسی قوتووبەند Canned fish زیاترە بە هەموو جۆرەكانیەوە، بەڵام ئەمە لە بەهای خۆراكیی ماسی قوتووبەند كەم ناكاتەوە. ماسی قوتووبەند هەرزان و تەندروستە، ئیدی هەر جۆرێك بێت، ماسی تونە، ساردین، یان سالمۆن. بەها خۆراكییەكەی ماسی قوتووبەند بۆ ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3 دەگەڕێتەوە كە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن. ماسی قوتووبەند دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، كالسیۆم بەتایبەتی ماسی سالمۆن، بۆنموونە: قوتوویەك بەقەد پەرداخێك شیر كالسیۆم و 15 گم پرۆتین لەخۆدەگرێت. ماسی قوتووبەند بەگشتی لەوانەیە كە رێژەیەكی بەرزی سۆدیۆم (خوێ) لەخۆبگرێت بەتایبەتی تونەی قوتووبەند. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی ماسی قوتووبەند بریتین لە: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، پاراستنی چاو لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن AMD، خــــۆپاراستن لە جــــەلتەی مێشك، كــــەمـــكـــردنــەوەی ئەگەری نەخۆشیی ئەلزهایمەر.