بەهای خۆراكی سێو لە چێژە خۆشەكەی زیاترە

بەهای خۆراكی سێو لە چێژە خۆشەكەی زیاترە
بێگومان گوێت لەو گوتەیە بووە كە دەڵێت ((ڕۆژانە خواردنی یەك سێو لەدكتۆر دوورت دەكاتەوە)) چونكە سێو Apple بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە. سێو وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ڕێژەیەكی باشی ڕیشاڵ كە دەگاتە 4 گرام لەسێوێكی مام ناوەندیدا، هەروەها چەندین ڤیتامین و كانزا. كە سێو بەتفرەوە دەخۆیت، ئەوا چوار گرام ڕێشاڵی ڕووەكی وەردەگرێت، تفری سێو جگە لەڕیشاڵ چەندین مادەی دژەئۆكسانی Antioxidants سروشتی تێدایە بەناوی بایفلاڤانۆیدەكان Bioflavoniods كە ڕۆڵیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل و پاراستنی تەندروستی سییەكان، هەروەها ماددە پۆلیفینۆلیكەكان Polyphenols كە تەندروستی مرۆڤ لەكرداری ئۆكسان دەپارێزن. كرداری ئۆكسان Oxidation زیانی زۆر بەلەش لەسەر ئاستی خانە دەگەیەنێ و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر خودی DNA لەناو ناوكی خانەدا، كە زۆر جار دەبێتە ئەگەری دابەشبوونێكی كۆنترۆڵنەكراوی خانە كە ئەمەش سەرەتای سەرهەڵدانی شێرپەنجەیە. جگە لەمانە، لێكۆڵینەوەكان جەخت لەسەر ئەمە دەكەنەوە كە خواردنی سێو مرۆڤ لەنەخۆشی دڵ دەپارێزیت و سێو سیفەتی دژەشێرپەنجەی هەیە، وا باشترە كە سێو ئاوا بخورێت و زۆر ورد نەكرێت، چونكە بەوردكردن هەندێك لەماددە گرنگە خۆراكییەكان تێكدەشكێن.
Top