نەخش و نیگار بۆ دەست و مەچەكت

نەخش و نیگار بۆ دەست و مەچەكت
لە كۆتایی رۆژانی مانگی رەمەزان نزیك دەبینەوە و بەرەو جەژن دەچین، لەو رۆژە وەك خانمێكی قەشەنگ دەربكەوە، جوانترین دەستە جل بپۆشە، ماكیاژێكی نەرم و ناسك و كەم لە روخسارت بدە، قژیشت بە جوانترین شێوە بكەرەوە، یان ئارایشتێكی ناسكی بۆ بكە، ئەگەر ئەو هەنگاوانەت جێبەجێ كرد و كاتت هەبوو، هەوڵبدە دەست و مەچەكت بە نەخش و نیگاری خەنە بڕازێنەرەوە، چونكە زیاتر سەرنجڕاكێشتر و رازاوەترت دەبن. رێگاكانی كێشانی نەخش و نیگار لەسەر دەست و مەچەك بە دوو رێگەن، یان لە رێگەی ساڵۆن و ئارایشتگاكانەوە، یانیش دەتوانی بە خۆت ئەو كارە ئەنجام بدەیت، ئەگەر لە ئارایشتگاكان بوو، هەوڵبدە چەند رۆژێك بەر لە جەژن ئەو كارە بكەیت، نەوەك بەهۆی قەرەباڵغییەوە دەرفەتت نەبێت، ئەگەر خۆت ئەو كارەشت كرد، هەوڵبدە كەرەستەكانی نەخش و نیگار ئامادە بكەیت، پاشان نەخشێك ئامادە بكە، سەرەتا نەخشەكە لەسەر كاغزێك بكە وەك تاقیكردنەوەیەك نەوەك دواتر لەسەر دەستت بیكەیت و جوانیش دەرنەچێت، كە جارێك تاقیت كردەوە، دواتر دەتوانی لەسەر ئەو شوێنەی مەبەستتە وەك دەست و مەچەكت بینەخشێنیت، هەوڵبدە نێوان هێڵەكانی نەخش و نیگارەكە جیاواز بن، واتە نزیكی یەكتر و قەرەباڵغ نەبن، دەتوانیت نەخش و نیگارەكان لەسەر پەنجەكانیشت بكەیت، بە مەرجێك بچووك وباریك بن، نەوەك هێندە گەورە بن كە ببنە مایەی شێواندنی جوانیی دەست و پەنجەت.
Top