دەستەوانە پۆشاكێكی جوان و بە بەها

دەستەوانە پۆشاكێكی جوان و بە بەها
بەهۆی ساردیی وەرزی زستان، زۆربەی خانمان تووشی گرفتی جوانكاری و كێشەكانی پێست دەبنەوە لەو وەرزەدا، چونكە كاتێك ماددەكانی ماكیاژ و مۆدەكان لەسەر پێست دەمێنێتەوە و هەوای ساردی بەردەكەوێت، دەبێتە هۆی ناشیاوی و كێشەكانی جوانكاری، بۆیە خانمان دەتوانن لە رێگەی كەرەستە و ئێكسسوارەكانی جوانكارییەوە لەم گرفتە رزگار بن یان خۆیان بپارێزن، بەمەش دەتوانن پارێزگاریی لە پێست و گشت بەشەكانی دیكەی جەستە بكەن، ئەو شوێنانەی زیاتر بەر هەوای سارد دەكەون ئەوانەن : رووخسار – مل-دەست، هەرچی دەربارەی رووخسارە چارەسەری بۆ نییە، بەڵام دەتوانین بۆ مل و دەست ئێكسسوار بەكاربَهینن، تاوەكو زیاتر پارێزراو و جوانتر بن، وەك بەكارهێنانی شاڵ بۆ داپۆشینی مل، هەروەها دەستەوانە بۆ دەست، هەر یەكە لەم دوو ئێكسسوارە جێگەی گرنگییەكی تایبەتن لە بواری جوانكاریدا، بە تایبەت دەستەوانە كە چەندین جۆریان هەیە، كە هەر یەكەیان دیمەن و شێوەیەكی تایبەتیی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە ئەو مۆدە كراوەیە كە سەری پەنجەكان دیار دەكەون، ئەمەش بۆ نیشان دانی نینۆكەكانە.
Top