بازاڕكردن بە بەلەم!

بازاڕكردن بە بەلەم!
بەهۆی زۆری ئاو و رووبار لە وڵاتی تایوان، كە زۆری ئەو رووبارانە بەناو شارەكان و شوێنی نێشتەجێی خەڵك تێدەپەڕن، بۆیە زیاتر كاریان لەسەر هاتوچۆی ناو ئاوە، ئەمەش وادەكات كە خەڵكەكە زیاتر بە قایەغ (بەلەم) هاتوچۆ بكەن، ئەوەی مایەی سەیرە كە لە گشت شوێنەكانی شاری تایپای، كە شارێكی تایوانە و رێژەیەكی زۆر لە ئاو بەو شارە تێدەپەڕێت، تەنانەت وەكو شاری (ڤینیسیا)ی ئیتاڵی لێهاتووە، ئەم شوێنە ناوەڕاستەكەی بازاڕە و خەڵك بە بەلەم هاتوچۆ دەكەن و شت دەكڕن، ئەوەی سەیرە كاتێك بتەوێت ماڵداری بۆ ماڵەكەت بكەیت، لە جیاتی تاكسی دەبێ بە بەلەم بچیتە بازاڕ.
Top