وردیلەترین و بچكۆلەترین بووكی جیهان

وردیلەترین و بچكۆلەترین بووكی جیهان
ئەگەر چی لە گشت یاسا و ئایینەكاندا رێگە نەدراوە كە كچ لە تەمەنێكی بچووكدا شوو بكات، بەڵام وادیارە لە هەندێك جێگەی جیهاندا، ئەو لایەنە پەیڕەو ناكرێت و تەنانەت لەلای خۆمانیش وایە كە هەندێ جار كچ لە تەمەنی منداڵیدا بە شوو دەدرێت، كە ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە و چونكە كچ پێویستە لە رووی تەمەن و جەستەو ئەقڵەوە بۆ هاوسەرگیری پێگەیشتبێ، لە وڵاتی مالیزیا بچووكترین كچ لە جیهاندا شووی كرد، كچەكە ناوی (نور)ە و كوڕەكەش ناوی (موحەمەد)ە، بووكەكە تەنیا (12) ساڵە و كوڕەش (19) ساڵە، دوای ئەوەی یەكتریان بەدڵ بووە بە رەزامەندیی كەسو كاری هەردوولا هاوسەرگیرییان پێكهێنا.
Top