ئافرەتێكی نیوە جەستە

ئافرەتێكی نیوە جەستە
هەندێك كەس هەن لەو كاتەی تووشی كارەساتێك دەبن، یان لە كاتی لە دایك بووندا بەشێكی جەستەیان نابێت، رەنگە بە نائومێدی بژین و خۆیان لەگەڵ كەسانی ئاسایی پێ جیاواز بێت، بەڵام ئەوە راست نییە و دەبێ كەمئەندامان و یان ئەوانەی بەشێكی جەستەیان نییە، وەك خەڵكی ئاسایی بژین، تەنانەت هەمان ئەو كارانە بكەن كە خەڵكی ئاسایی ئەنجامی دەدەن، بەڵگەش بۆ ئەو قسانە ئەو ئافرەتەیە، كە بەشی خوارەوەی جەستەی نییە، بە ئافرەتی نیو جەستە ناو دەبرێت، كەچی لە ژیان نەوەستاوە و ئێستاش هاوسەرگیری پێكهێناوە و دوو منداڵیشی هەیە، ئەو ئافرەتە لە ئەرژەنتین دەژی و ناوی (ریجینا)یە، تەمەنی نزیكەی (35) ساڵە و وەكو خەڵكێكی ئاسایی ژیان بەسەر دەبات و ببینن چۆن لەگەڵ هاوسەرەكەی دەچێتە دەرەوە و منداڵیش بەخێو دەكات.
Top