دوو ستایلی جلوبەرگ بۆ زستان

دوو ستایلی جلوبەرگ بۆ زستان
جلوبەرگی زستانە، وەك هەر وەرزێكی ساڵ پێویستی بە چەندین دیكۆر و دیمەنی تایبەت و جوان دەبێت، لە دانان و ئامادەكردنی دیزاین و ستایلی نوێ، بۆیە خانمان وەك ئەركێكی بواری جوانكاری دەبێ لەو لایەنە ئاگادار بن و بتوانن چ جۆرە مۆدەیەك لە جلەكان هەڵدەبژێرن ساڵی رابردوو مۆدەی پانتۆڵی جینز، بە یەكێك لە سەرەكیترین مۆدەكانی ئەو وەرزە دادەنرا، كەچی ئەو ساڵ، مۆدەیەكی دیكە جێگەی ستایلە كۆنەكەی گرتۆتەوە و بەمەش یەكێك لە جوانترین ئاستەكانی جوانی تۆمار دەكەن، لە مۆدەی ئەوساڵدا، دوو ستایلی سەرەكی رۆڵی خۆیان دەبینن لە تێپەڕكردنی وەرزی زستان، ستایلی یەكەمیان كە چاوێكی زۆری لەسەرە و هەردەم جوانی خۆی دەنوێنێت، ئەویش پۆشینی (سترێج)ە لەگەڵ تەنوورەی كورت، جگە لەوەی خۆشە بۆ لەبەركردن، بەڵام دیمەنێكی سەرنجڕاكێش وجوانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوەی باڵای كچان و ئافرەتان بە روونی دیار دەخات و رێكی دەكات، سەبارەت بەو رەنگانەی كە بۆ وەرزی زستان بەكاردەهێنرێن، ئەویش رەنگە تۆخەكانە، وەك :رەش-رەساسی- سپی- سوور-شین، هەر یەكە لەو رەنگانە دیمەنێكی رازاوە و جوان دەبەخشێت، ستایلی دووەمیش بریتییە لە پانتۆڵ بە تەنیا، كە ئەویش هێمایەكی جوان دەردەخات.
Top