جوانی ئێكسسوار لەوەدایە، كاتێك گۆڕانكارییەك بەسەر جوانی لایەنێكی جەستەی خانماندا بهێنێ، واتە كاتێك ئەو ئێكسسوارە دادەنرێ، دەبێـتە هۆی گۆڕانكاری و بەمەش دیمەنێكی شیاو و جوان دابین دەكات، دیمەنی هەر ئێكسسوارێك بەندە بە شێوەی خۆی، واتە لە كاتی دانانی هەر ئێكسسوارێك، مۆدەیەكی شایستەتر و رازاوەتر ببەخشێت، كاریگەریشی لەسەر جوانی ئەو شوێنە هەبێ، هەندێك لە ئێكسسوارەكان، بۆ دوو مەبەست دادەنرێن، یەكێكیان بۆ سوود وەرگرتنە بەمەبەستی بەستن یان دانانی ئێكسسوارەكە، وەك: تۆقەی قژ- تاجی سەر – بازنگ، یان هەندێكیش تەنیا بۆ جوانی دادەنرێن وەك : ملوانكە – گوارە- پشتێن، ئەوەی لێرەدا دەمانەوێ گرنگییەكەی روون بكەینەوە، ئەویش تاجی سەرە،وەك ئێكسسوارێكی نایاب دادەنرێت، لە پێشوودا بە شێوەیەكی ئاسایی خانمان لەسەریان دەكرد، ئەمەش كە بۆ بەستنی بەشی پێشەوەی قژ و هەروەها وەك ئێكسسوارێكی جوانیش دادەنرا، بەڵام ئێستا تەنیا بۆ خانمانی بووك دادەنرێت، كەچی تاجی قژ یان تاجی سەر، دەكرێ لە كاتی ئاسایی و یان هەر كاتێكی دیكەشدا لەسەر بكرێت، مەرجیش نییە رەنگی تاجی سەر تەنیا سپی بێ، بەڵكو دەتوانین لە رەنگەكانی: زەرد و قاوەیی و سوور و پەمەیی و رەشیش دابنێین، چونكە گرنگی زیاتری هەیە لەوەی كە تەنیا خانمانی بووك لەسەری بكەن.