پێڵاوی شایستە بۆ خانمانی بووك

پێڵاوی شایستە بۆ خانمانی بووك
كاتێك خانمێك ئامادە دەكرێ تا ببێتە بووكێكی جوان، كە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆیەوە وەك شازادە دەربكەوێت، دەبێ گشت پێداویستی و كەرەستە و ئێكسسوار و جلی ئەو بووكە، لە نایابترین شێوە بێت، كە بیێتە جێگەی سەرسامیی گشت لایەك، خانمی بووك بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژە خەڵكی زۆرسەیری دەكەن، پێویستە جوانترین كەرەستەكانی بۆ هەڵبژێرین، یەكێك لە گرنگترین كەرەستە سەرەكییەكانی بووك، بریتییە لە پێڵاو، لە دوو حاڵەتدا پێڵاوەكانی بووك دیار دەبن، لەو كاتەی كە كراسەكە كورتە و لە خوارەوە بۆ مۆدە والێكراوە، یان لەو كاتەی كە بووك دەچێتە ناو خەڵك و هەڵپەركێ دەكات، لێرەشدا ئەوە ناكرێ كە سەرتاپای جلەكانی بووك جوان بن، كەچی پێڵاوەكەی ناشیاو بێت،، پێڵاوی بووكان زیاتر لە رەنگی سپی دەبێ، دەتوانین رەنگی دیكەش هەڵبژێرین، بەو مەرجەی كە لەگەڵ جلی بووك گونجاو و نزیك بێت، هەر وەكو لە وێنەكاندا شێوەی دیكەش دەبینن، شێوەیەكی باویش هەیە بۆ پێڵاوی خانمان، ئەویش پاژنەی بەرزە .
Top