سۆپـــــــــــای دار

سۆپـــــــــــای دار
یەكێك لە ئامڕازەكانی خۆگەرم كردنەوە بۆ پاراستن لە سەرما و گەرم بوونەوە سۆپای دار بوو، كە لە سەردەمی پێشتردا ئەو پێشكەوتنە نەبوو لە بواری دروست كردنی ئامێرەكانی گەرم بوونەوە، بۆیە لە گوند و ناوچە چیا نیشنەكان، كە پلەی سەرما زۆر نزمە و كەشێكی ساردی هەیە، بەمەش خەڵكی گوند پێویستی بە ئامێرێك هەبووە تاوەكو سوو لێوەربگرێ و لە سەرمای زستان رزگاری بێ، بەهۆی بوونی دارێكی زۆر لە چیاكان، لێرەدا توانیویانە سوود لەو لایەنە وەربگرن، ئەویش بە دروست كردنی سۆپای دار، كە ئامێرێكی هێندە بە سوود و كاریگەرە، خەڵك تا ئێستاش لە گوند و ناوچە چیایەكان بەكاریدەهێنن، سۆپای دار لە تەنەكە دروست دەكرێ، شێوەی وەك سۆپای ئێستایە، قەبارەیەكی بچووكی هەیەو لەلایەكی كوونە و دەكرێ ئەو كوونە بگیرێت بۆ ئەوەی دووكەڵ نەیەتە ژوورەوە، لە ناوەڕاستی یان لەلایەكی سۆپاكە، لوولەیەك هەیە و راستەوخۆ دەچێتە سەربان یان لە كوونێك دەچێتە دەرەوە، ئەو سۆپایە بە دار ئیش دەكات، دەبێ لە وەرزی پاییز دارێكی زۆر ببڕی و كۆبكەیەوە و هەڵبگریت بۆ وەرزی زستان، لە كوونە بچووكەكە دار دەخرێتە ناو سۆپایەكە و هێواش هێواش گڕ دەگرێت و سۆپاكە سوور دەبێتەوە و بەمەش گەرمییەكی زۆر دەبەخشێتە دەوروبەر و دەكرێ شتی دیكەشی لەسەر دابنرێت وەك : چا – خواردن، یان خوارنە خۆشەكانی وەك: بەڕوو – شاندەری و چەندین شتی دیكە.
Top