داپیرەی نمایشكار !

داپیرەی نمایشكار !
هەردەم زانیومانە كە ئەوانەی كاری نمایشكاری دەكەن، دەبێ خاوەن جەستە و لەش و لارێكی جوان و ناسك بن، تەنانەت ئەوانەی لەم بوارەدا كار دەكەن، دەبێت لە سەرەتای پەیوەندی كردنیان بە چەند مەرجێكی تەمەن و جەستە تێپەڕن ئینجا دەكرێن بە نمایشكار، بەڵام لەلای ئەو ئافرەتە بەتەمەنەی چین، ئەو یاسایانەی رەت كردۆتەوە و لەلایەن نەوەیەكی خۆیەوە كە كچێكە و لە فرۆشگایەكی جلوبەرگ كاردەكات، كاتێك كچەكە داوا لە داپیرەی دەكات كە نمایشی بۆ جلەكانی بكات، ئەویش رازی دەبێت و بە چەندین وێنە و نمایشی سەیر دەركەوتووە، ئەو ئافرەتە ناوی (سوانگین)ە و تەمەنی (72) ساڵ دەبێت، تەنانەت لە وێنەكانیشدا بە جوانترین وەستان و جووڵە نمایش دەكات، ئەوەی سەیرە بازاڕی ئەو كچەی كە نمایشی بۆ كردووە، لە (5%) بەرهەمەكانی زیاتر فرۆشراوە.
Top