دیكۆری سەر مێزی نانخواردن

دیكۆری سەر مێزی نانخواردن
خانمان زیاتر دەتوانن بە جوانترین شێوەی رازاوەی جوانكاری دیمەنێكی شایستە بۆ ماڵ هەڵبژێرن، بەو پێیەی كە ماڵ دەبێت لە چەندین بەش و ژوور پێك بێت، بۆیە بەردەوام خانمان بیر لە داهێنانی تازە و جوان دەكەنەوە، لایەنێك لە دیكۆری ماڵ، بریتییە لە بوونی سەرمێزی نان خواردن، بەڵام زیاتر بۆ نان خواردن لە ژووری چێشت لێنان دەبێت، هەروەها بۆ خواردنەوەی شلە و چای و قاوە، لە شوێنێكی خۆشی ماڵ دادەنرێت، وەك لە باخچەكاندا، یان لە بالكۆن و پێشەوەی ماڵ، سەرمێز، لەگەڵ ئەوەی جێگەیەكە بۆ نان خواردن، هەروەها دیكۆرێكی جوان و رازاوەی هەیە، بە تایبەت لە دوای نان خواردن كاری ئەو سەرمێزە نامێنێت، بەم رێگەیە دەكرێت بە دیكۆرێك بۆ زیاتر گەشانەوەی ماڵەكە، دەكرێ تازەترین شێوەی گوڵ و مەركانە و كەرەستەی دیكە دابنێین، هەروەها دەكرێ بە چەندین ئێكسسواری دیكە بڕازێنرێتەوە، وەك دانانی گوڵ و كەرەستەی بچووك لەسەر مێزەكە، یان دانانی سفرەیەكی جوان كە هێمای جوانی ببەخشێت، هەروەها دەبێ خانمان ئاگاداری پاك و خاوێنی مێزەكە بن.
Top