ماكیاژی پشت و ژێرەوەی چاو

ماكیاژی پشت و ژێرەوەی چاو
ماكیاژەكانی چاو، بە چەندین رێگە و شێوەی جوان ئامادە دەكرێن، هەر یەكەیان دیمەن و كاریگەریی خۆی هەیە لە جوانكردنی رووخساری ئەو خانمەی كە ماكیاژەكە دەكات، لە مۆدە و ستایلە تازەكانی ماكیاژی چاو، زیاتر بایەخ بە ماكیاژی تۆخ دەدرێت، ئەوەی كە بە تۆخی رەنگەكان دەكرێن و یان رەنگی زەق لە چاو دەدرێت وەك: سەوز –وەنەوشیی- شین-قاوەیی، كە ئەوانەش لەو كاتەی لە پشت چاو یان لە ژێر چاوەكان دەدرێت، جوانییەكی تایبەت دەبەخشێت، چونكە ئەو رەنگانە لە دوور و نزیكدا دیار دەبن، پێشان تەنیا گرنگی بە پشت چاو دەدرا، بەڵام لە ئێستادا گرنگی ژێرەوەی چاو زیاتر بووە لە گرنگی پشت چاو، گرنترین شتیش ئەوەیە كە مەرج نییە رەنگی پشت و ژێر چاو لە رەنگی چاوەكە بن، دەكرێ گۆڕانكاری بەسەردا بێت وتەنانەت لە هەندێك حاڵەتدا رەنگی ماكیاژ و چاو جیاوازییان هەیە وهەر یەكە لە جۆرە رەنگێكە، بۆیە دەبێ خانمان ئەوە بزانن كە رەنگی پشت چاو لەگەڵ رەنگی چاو رێكدەخرێت، هەروەها رەنگی ژێرەوەی چاویش لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ ئامادە و رێكدەخرێت.
Top