وێنەیەكی كۆنی بەفر بارینی سلێمانی

وێنەیەكی كۆنی بەفر بارینی سلێمانی
شاری سلێمانی بە شاری پایتەختی رۆشنبیری ناسرا، ئەوە جگە لەوەی مێژوویەكی كۆنی هەیە، ئەوانەی بە تەمەنن دیمەنەكانی ئەو شارەیان لە بیرە و كە رۆژانی تەمەنیان لەگەڵدا بردۆتە سەر، هەموومان بەردەركی سەرای سلێمانیمان بینیوە یان لە تەلەفزیۆن پێی ئاشنا بووین، ئەوەی سەیرە وێنەیەكی كۆنمان دەست كەوتووە كە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (50) ساڵ پێش ئێستا، كە لە ساڵی (1959) وێنەیەك گیراوە لە بەردەركی سەرا، ئەوەی جوانە لە وێنەكەدا وادیارە لە سلێمانی بەفر باریوە كە مانگی ئادار بووە، بەمەش پێدەچێ كە سلێمانی لە پێشوودا بەپێی شوێنی جوگرافی، شارێكی سارد و بە رەشەبا ناسراو بووە، وێنەیەكی جوانە ئەگەر ئەوانەی ئەو سەردەمە لە ژیان ماون و یادگاریییان بیر دێنێتەوە.
Top