بەرزترین پێڵاوی پاژنەدار

بەرزترین پێڵاوی پاژنەدار
زۆرێك لە خانمان حەز بە لە پێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرز دەكەن و ئەمەش دیمەنێكی سەیرە لە بەرچاوی خەڵك، پێڵاوی پاژنە بەرز جگە لەوەی مۆدەیەكی جوانە، كەچی زیانیشی هەیە بۆ ئازارەكانی پشت و چەند نەخۆشییەكی ئێسقان و دەمارەكانی لێدەكەوێتەوە. لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروست كردنی پێڵاوی ئافرەتان لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا، توانرا بەرزترین پێڵاوی پاژنەداردروست بكرێت، كە بەرزییەكەی دەگاتە (45) سەنتیمەتر، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی تەندروستی بۆ پێڵاوی بەرز نابێت لە (15) سەنتیمەتر زیاتر بێت.
Top