منداڵێكی بچووك كچێكی (30) ساڵانەیە

منداڵێكی بچووك كچێكی (30) ساڵانەیە
لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی لە بواری تەكنەلۆژیا و داهێنان لە گشت بوارەكاندا، بەڵام هەندێك كەس تا ئەمڕۆش كێشەیان هەیە و ناتوانرێت چارەسەری بۆ بكەن، یەكێك لەوانە كچێكی بەڕازیلییە، لە دایكبووی ساڵی (1981)ە و كەچی شێوەی وەك منداڵێكی بچووك وایە، ئەو كچە ناوی (ماریا ئودیتۆ دۆ ناسكیمۆتۆ)یە و جگە لەوەی لە خێزانێكی هەژارە، بەڵام ئێستا ناتوانن چارەسەری بۆ بكەن، چونكە جەستەی وەستاوە و گەشە ناكات و خانەكانیشی پەكیان كەوتووە، ئەمەش وادەكات كە شێوەی بچووك دیار بێت و لەگەڵ ئەوەشدا دڵی بە ژیان خۆشە و لەگەڵ خێزانەكەیدا رۆژانە وەك منداڵێكی بچووك نازی هەڵدەگرن و ئاگاداری دەبن.
Top