رێكخستنی رەنگی پێڵاو لەگەڵ كراسی كوردی

رێكخستنی رەنگی پێڵاو لەگەڵ كراسی كوردی
ئەو ئێكسسوارانەی لەگەڵ جلی كوردی دەپۆشرێن، یان ئامادە دەكرێن،دەبێ لە جوانترین شێوە و دیمەن خۆی بنوێنێت، ئەمەش وادەكات كە خانمان تووشی دوو دڵی ببن لە هەڵبژاردنی ئێكسسوارەكان، یەكێك لە ئێكسسوارە پێویستەكان، كە پێڵاوە، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە گونجاندنی لەگەڵ جلی كوردیدا، چونكە مۆدە تازەكانی جلی كوردی، بەشی خوارەوەیان دیارە و شێوەیان جیاوازی هەیە لەگەڵ مۆدەكانی پێشتر، لەو كاتەی گشت بەشەكانی كراسی كوردی ئامادە دەبێت، پێویستە بیر لە هەڵبژاردنی پێڵاوێكی جوان و ناسك بكەینەوە، زیاتریش پێڵاوی پاژنە بەرز لەگەڵ كراسی كوردی لەپێ دەكرێت، بەهۆی ئەوەی كراسی كوردی، پێویستی بە باڵایەكی رێك و گونجاوە، بەمەش پێڵاوی پاژنە بەرز مۆدەیەكی گونجاو دەبێت. گرنگترین لایەن لە هەڵبژاردنی پێڵاوی بۆ كراسی كوردی، دەبێ لە رەنگی كراسەكە بێت، چونكە ئەمەش زیاتر دەبێتە هۆكارێك بۆ گونجاندنی نێوان بەشی خوارەوەی كراسی كوردی.
Top