گیراوەیەك بۆلابردنی پەڵەی رەشیی چاو
December 20, 2012
رەنگا و ڕەنگ
هەنگاوی یەكەم : هەندێك ئاوی پاك بهێنە و گەرمی بكە، تاوەكو دەكوڵێت، دواتر ئاوەكە بخەرە ناو كیسەیەك كە ئاو هەڵبگرێت وەك نایلۆنێكی بەهێز، دواتر یەك كیسەی چا بخەرە ناو ئاوەكە و بۆ ماوەی (5) خولەك بمێنێتەوە.
هەنگاوی دووەم : كیسەكەی چا لەناو ئاوەكە دەربهێنە و بەبێ ئەوەی ئاوەكەی لەسەر بمێنێتەوە، بیخەرە ناو ئامێری ساردكەرەوە (سەلاجە) بۆ ماوەی (20-30) خولەك.
هەنگاوی سێیەم : كیسەكان بهێنە دەرەوە تاوەكو سارد دەبێتەوە، دواتر ئەو ئاوەی لەسەر كیسەكان هەیە، داوەشێنە و یان بە لۆكە ئاوەكەی لەسەرا وشك بكەرەوە، بەڵام باشترە هەندێك تەڕیی پێوە بمێنێت.
هەنگاوی چوارەم : لەسەر پشتت پاڵكەوە و دواتر ئەو كیسانە بهێنە و بیخەرە سەر چاوت و دڵنیابە لەوەی كە تەواوی چاوت دادەپۆشێت و بە پەنجەكانیش وابكە كە كیسەكە بە ژێرەوەی چاوت یان ئەو شوێنانە بكەوێت كە رەشیی گرتووە.
هەنگاوی پێنجەم : بۆ ماوەی (30) خولەك با كیسەكان لەسەر چاوت بن و پاشان دەم و چاوت بە ئاوێكی سارد بشۆ، هەندێك هەست بە گەورەبوونی ژێرەوەی چاوت دەكەیت، بەڵام شتێكی ئاساییە و هەوڵبدە هەفتانە (3) جار دووبارەی بكەیتەوە بۆ ماوەی مانگێك.