ئامێر و كەرەستەكانی كوردەواری

ئامێر و كەرەستەكانی كوردەواری
كەرەستەكانی كوردەواری، جێگەی سەرسامی و بایەخی رۆژگارەكانی پێشوو و ئەمڕۆ بوون، بەمەش هەر كەرەستەیەك بۆ كارێكی تایبەت بە كاردەهێنرا، پیاوانی خاوەن كار و بەرهەمی رۆژانی پێشوو، لەبەرئەوەی زۆربەی كارەكانیان بە دەست بووە، بۆیە هەوڵیان داوە ئەو كارانەی بە دەست ئەنجام نادرێن، رێگەیەكیان بۆ ببینەوە تاوەكو پێوەی ئەنجام بدەن، چەندین كەرەستەی كاركردنی دەستی هەن لە كوردەواری، كە ئەوانیش، وەك : پێمەڕەبڕ جۆرێكە لە ئامێر بۆ قووڵ كردن و هەڵكەندن یان بۆ كیڵانی زەوی بەكاردەهێنرا، كە سەرێكی باریكی هەیە و لەگەڵ دوو شوێنی زیادە كە پێ دەخرێتە سەری و كاری پێ دەكرێت، هەروەها داس و قیناغ هەبووە، كە دوو ئامێری بەسوود بوون لە بواری دروێنە كە بە داس ئەو بەروبوومە لێدەكرایەوە و قیناغەكانیش بۆ پاراستنی پەنجە تاوەكو بەر داس نەكەوێت لە پەنجە دەخران، سەبارەت بە خاكەناسیش كە كەرەستەیەكی باوە و لە رۆژگاری ئەمرۆشمان بە رێژەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێت بۆ كاری تایبەت كندوو هەبووە كە تەنیا سەرێكی هەیە بۆ لێدانی بیر بەكاردەهێنرێت، ئەوەی لێرەدا دمانەوێ باسی بكەین، (قازمە)یە، وەك لە وێنەكەدا دەبینن، شێوەی پارچە ئاسنێكی پۆڵایە و لە دوو جەمسەر پێكدێت، جەمسەرێكی تیژە و وەك لوولە وایە، لایەكەی دیكەشی پانە و تیژە، ئەو لایەی كە لوولە و تیژە، بۆ كێڵان و قووڵكردنی زەوی بەكاردێت، كە ناوەڕاستی هەردوو جەمسەر كونێكی گەورەی هەیە، لەو كوونە داری تێدەخرێت بۆ ئەوەی بە دەست بگیرێت، سەبارەت بە لایە پان وتیژەكەی، لە دوای بەكارهێنانی سەرە تیژەكە، ئینجا بەو سەرە پانە ئەو شوێنە خۆشدەكرێت كە هەڵكێنراوە.
Top