چاویلكە لە وەرزی زستانیش سەرنجڕاكێشە

چاویلكە لە وەرزی زستانیش سەرنجڕاكێشە
لەگەڵ هەر وەرزێكی ساڵدا، چەندین مۆدە و شێوەی جوان لە ئێكسسوارەكان دەردەكەون، هەر یەكە بە جۆرێك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بە پێی گرنگی و شێوازی ئێكسسوارەكە، واتە دەتوانین ئەو جۆرە هەڵبژێریت كە لەگەڵ هەست و خواستت دەگونجێت، یان دەتوانین لەگەڵ گونجاندنی بە جلوبەرگ، یان ماكیاژ، یان هەر بەشێكی دیكەی جەستەوە بێت، دەبێ خانمان بزانن چۆن لەگەڵ ئەو جۆرە شێوازە مامەڵە دەكەن و یان كاری لەسەر دەكەن، وەك چاویلكە، كە بەشێكی گرنگە بۆ رازاوەكردنی رووخسار، لەو كاتەشدا زۆر بەسوودە بۆ پارێزگاری كردنی چاو لە تیشكی بەهێز و خۆڵ و كەشی ناشیاو، چاویلكە زیاتر لە وەرزی بەهار و هاوین لە چاو دەكرێت، بەڵام لە زستانیشدا، بۆ خۆپاراستن لە هەوای ساردی ئەو وەرزە و ساردی و باران، دەكرێ خانمان چاویلكە لە چاو بكەن، تەنانەت مۆدە و دیمەنێكی ناسك و جوانی هەیە، بۆ وەرزی زستان چەندین مۆدەی جوان و شیاو هەن، لەوانە چاویلكەی شێوەی گەورە، كە زۆربەی چاو دادەپۆشێت و دیمەنێكی رازاوەشی هەیە، سەبارەت بە رەنگەكانیش، خانمان دەتوانن بە پێی خواستی خۆیان هەڵیبژێرن.
Top