پانتۆڵی جینز بۆ ساڵی 2013

پانتۆڵی جینز بۆ ساڵی 2013
جلوبەرگ، بە پێ جوانی و دیكۆر و ستایلی تازەوە دیاری دەكرێت، هەر مۆدەیەك شێوازێكی جوان لە خۆ دەگرێت، دەبێتە مۆدەیەكی شایستە، كە جوانی و رازاوەیی خۆی دەردەخات و دیمەنێكی ناسكیشی دەبێت، یەكێك لەو جلانەی كە هەردەم لە كوردستاندا باوی هەیە و خانمان دەیپۆشن، ئەویش پانتۆڵی جینزە، ئەوەی بە كاوبۆی ناسراوە. لە مۆدەكانی پێشوودا، جینزی تەسك و لاستیك، ئەوەی جەستە دەگرێت، مۆدەیەكی باوبوو، تەنانەت ماوەیەكی زۆریش توانی لەسەرەوەی مۆدەكان بمێنێتەوە، مۆدەكانیش لەگەڵ وەرزەكاندا گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، هەروەها لەگەڵ هاتنەوەی سەری ساڵی تازەش مۆدەی نوێ دەردەكەون، ئەو مۆدانەی كە بۆ ساڵێ 2013 لە جینزەكان دانراون، شێوەیەكی كلاسیك و ستایلێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، كە ئەویش لە پانتۆڵێكی جینزی ناسك، كە لە تەسكی دوور كراوەتەوە و هەندێك لۆچ و پۆچی پێوە دیار دەبێت، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ بۆدی و یان بلوزێكدا لەبەر دەكرێت، هەمان ستایل بەرەو خوارەوە دێ و تەنانەت تاوەكو سەر قاچیش بە تەسكی و ناسكی دێتە خوارەوە و ئەمەش دەبێتە مۆدەی تازەی ساڵی 2013.
Top