كەزی لـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوولی تێكەڵ نوێترین ستایلە بۆ قژ

كەزی لـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوولی تێكەڵ نوێترین ستایلە بۆ قژ
خانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان بە جوانترین و بە نایابترین شێوە تەسریحی قژیان رێكبخەن، بۆیە هەردەم بەدوای نوێترین و سەرنجراكێشترن شێوازدا دەگەڕێن بۆ قژەكانیان،كەزی یەكێك بووە لە ستایل و تەسریحە باوەكانی قژ، بەڵام ئەم شێوازی كەزییەی ئێستا كە لوولی تێكەڵی پێچخواردووە بەچەندین شێوازو جۆر وەك نوێترین تەسریحە دەتوانن سوودی لێوەرگرن بۆ قژەكانتان بەو شێوەیەی خۆتان دەتانەوێت، جا بە شێوازی سادەی تێكەڵ بێ یان ناسادە، ئەوەی دەیبینین دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان واتە یان ئەوەتا بەشێوەی كەزی تۆپەڵ یانیش كەزی شۆڕ رێكی بخەن لەگەڵ گونجانی جلەكان، چونكە دەبێ ئەوە بزانن هەندێك شێوازی تەسریحە هەیە كە جوانیی جل و بەرگ دەشارێتەوە، ئەوەی شایەنی باسە خانمانی بەڕێز دەتوانن لەگەڵ كەزیدا چەند ئێكسسوارێكی وەك مورو یان تۆقەی بچووك و قردێلە بەكار بێن تا جوانی و ناسكی و شایستەییەكی زیاتر بدات بە قژەكانان، ئەو جۆرە تەسریحەیەش شیاوی جوانیەیكی رەهایە، كە لە بۆنە تایبەتی و گشتییەكاندا بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەكرێ ئەو جۆرە تەسریحەیە لە ماڵەوەش ئامادەبكرێت و نیشان بدر ێت كە بۆ دەرەوەش هەر گونجاوە.
Top