ڕازانەوەی دواوەی جلی كوردی

ڕازانەوەی دواوەی جلی كوردی
چۆنییەتی ئاشنا بوون لەگەڵ مۆدە و شێوازی جلی كوردی، دەبێ لە گشت روویەكەوە بێ، وەك رێگەیەكی دیاری كراو تا بتوانین خاڵی جوانی و لاواز لە دیمەنی جلی كوردیدا دەست نیشان بكەین، وەك ئەوەی لایەنی جوان و ناشایستە دیاری كراو بێ، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. ئەگەرچی دیمەنی پێشەوە و سەرەوەی جلی كوردی گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە، هەروەها گرنگی دیمەنی دواوەش چ لە هاوشێوەكەی كەمتر نییە، بۆیە دەبێ خانمان وریای ئەو لایەنە بن لە چۆنییەتی هەڵبژاردنی دیمەنێكی شایستە بۆ جلی كوردی لە دواوە، بەهۆی بوونی نەخش و ئێكسسوار و شتی دیكە لەلای پێشەوەی جلی كوردی، وەلێ ئەوەی لە دواوە ئەو لایەنە بەدی ناكرێ، بەم جۆرە دەبێ ئاراستەیەكی دیكەی جوانی بۆ دواوەی جلی كوردی دەست نیشان بكەین، ئەویش لە رێگەی جوانكاری بە ئێلەگ و پشتێنەوە ئەو جوانییە دەردەخەین و بەرەو ئاراستەیەكی دیكەی دەبەین، هەروەها كاتێك ئێلەگ تەسك دەبێ و پشت بە تەواوی دەگرێت، بەمەش دیمەنی كراسە كوردییەكە، شێوەیەكی دیكە دەنوێنێت، هەروەها بوونی پشتێن، بەشی ناوقەد رازاوەتر دەكات، ئەویش بە تەسك بوونەوەی كراسەكە، كە وادەكات جەستە لە دواوە بە شایستەترین دیمەن دەربكەوێ، ئەمەش رێگەیەكی ئاسانە و بۆ گشت خانمێك كە دەتوانێت ئەنجامی بدات.
Top