قژە سەرنجـــــــــــــــڕاكێشەكان

قژە سەرنجـــــــــــــــڕاكێشەكان
هەموومان هەندێك شێوازی سەرنجراكێشی قژمان بینیوە كە مرۆڤ سەرسام دەكەن، هونەری قژتاشین هونەرێكی كۆن و ئاڵۆزە بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو گۆڕانەی دنیادا ئەویش گۆڕانی بەسەر داهاتووە، لەو وێنانەدا چەند وێنەیەكی سەرنجراكێش و جوان دەبینین كە لە هەر شوێنێك ئەو شێوازە ببینین ناتوانین تەماشایان نەكەین، یەكێكیان لۆگۆی كۆمپانیای ئەپل لە پشتی سەری نەخشاندووە، كە زۆر جوان دەرچووە، یەكێكیشیان وا پێدەچێت خولیای دونیای ئۆتۆمبێل بێت و حەزی بە جۆری بی ئێم بێ بۆیە نیشانەی بی ئێمی لەسەر سەری خۆی هێشتۆتەوە، ئەوەكەی دیكەشیان لەگەڵ ئەوەی بە تەمەنیش دیارە بەڵام ئەوە رێگر نییە لەبەردەم ئارەزووەكانی وقژی خۆی هێشتۆتەوەو درێژی كردوە تاوەكو بتوانێت وێنەی مشكێكی لێدەربچێت.
Top