پێشبڕكێی پاژنە بەرزی ئافرەتان

پێشبڕكێی پاژنە بەرزی ئافرەتان
هەندێك پێشبڕكێی خۆش و سەیر تەنیا بۆ پێكەنین و جێگەی دڵخۆشیی ئامادەبووان ئەنجام دەدرێن، لە جیهاندا دوو پێشبڕكێی سەیر هەن، كە هەردووكیان بۆ خۆشین، یەكێكیان : پێشبڕكێی گا سەرشێتەكانە، كە بە نێو خەڵكدا وەردەبێ و هەر یەكە خۆی دەرباز دەكا، ئەوەی دیكەش پێشبڕكێی پاژنە بەرزی ئافرەتانە، لە شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا ساڵانە ئەو پێشبڕكێیە ئەنجام دەدرێ و كە نزیكەی (150) ئافرەت بەشداری تێدا دەكەن، هەر یەكە پێڵاوێكی پاژنە بەرز لە پێ دەكات و دەبێ بۆ ماوەی (50) مەتر ڕابكات، مەرجێكی سەرەكییە كە درێژی پاژنەكان نابێ لە (9) سەنتیمەترەوە كەمتر بێ، خەڵاتەكەش بریتی بوو لە (2500)یۆرۆ، لە دوای خۆشحاڵی و چەندین دیمەنی كەوتن و پێكەنین یەكێك لە بەشداربووان بە ناوی (پیترۆڤیا) خەڵاتەكەی بە دەست هێنا.
Top