لیفكەی خۆشوشتن

لیفكەی خۆشوشتن
كوردەواری چەندین بیرۆكەی جوان و سەیریان هەبووە، لە دروست كردنی كەلوپەل و كەرەستەی رۆژانەدا، كە خەڵك پێویستی پێی بووە، چەندین كاری جوانیش كراوە كە تا وەكو ئەمڕۆش جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، یان دەكرێ ستایشی ئەو كارانەیان بكەین كە لە سەرەدەمێكی كۆندا دروست دەكران و بۆ ئەمڕۆش جێگەی سوودن، یەكێك لەو كەرەستە جوانانە كە دروست دەكرا بە كاری دەستی ئافرەتانی كورد، (لیفك)ە. لیفك زیاتر لە خوری دروست دەكرێت، كەچی كەسانێك هەبوون لە شتی دیكەیان دروست دەكرد وەك گووش و حەسیر و پەمۆ، و سەرەتا خورییەكە دەڕێسیت، دوایی لەیەكتریان جودا دەكەیتەوە، واتە دوو تۆپە خووری بادەدەیتەوە و تەشی بەرەو خۆتەوە دەخوولێنیتەوە، دوایی بە شیشكە هەر یەكە لە دوو تۆپەكە واتە خووریەكە دەخەیتە ناو یەكدی، شێوەی لیفك وەك شێوەی هێلكە وایە، سەرەتا بە دەست پێكردنی رێژەیەكی كەم خووری دەخەیتە پێشەوە و لە ناوەڕاستەوە گەورە دەبێت، تا ئەو شێوەی دەردەچێ، لیفك لە خوری و پەمۆ و گووش دروست دەكرێ، هەر یەكە بەپێی خواست و ویستی خۆی دروستی دەكات، لیفك كلكێكی هەیە، كە دوو سوودی هەیە، یەكێكیان بۆ هەڵواسینی لیفك لەو كاتەی تەڕ دەبێ، سوودی دووەمیش بۆ گرتنیەتی لە كاتی خۆشووشتن، لیفك كەرەستەیەكی هەندێك دڕە و كورد بەكاریدەهێنێ بۆ خۆشووشتن، كە سوودی لەناوبردنی پیسی لەسەر پێست و فایرۆس و بەكتیریا دەكوژێ، تەنانەت هەندێك دڕە، بەڵام سوودێكی گەورەشی هەیە.
Top