دەوران دەورانە

دەوران دەورانە
رۆژ لەدوای رۆژ ناوی شوێنەكان بەپێی كات دەگۆڕێن و هەندێ جار ئەو گۆڕانكاریانە جێگای باوەڕ نین، ئەم وێنەیەی دەیبینین تەنیشت یاریگای فەرەنسۆ هەریریە لە ساڵی 1963 لەو كات و سەردەمەدا واتە لە شەستەكان پێیان دەگوت فلكەی زەعیم، چونكە پەیكەری سەركردە عەبدولكەریم قاسمی لێدانرابوو ئەوانەی لەو سەردەمە ژیاون و ئێستا لە ژیاندا ماون و بۆ ئەوان دەبێتە یادگاریەكی جوان، رەنگە ئەوەشیان لەبیر بێت كە ئەو پەیكەرە لەو سەردەمەدا بە پارەی فەرمانبەران درووستكرابوو كە هەر فەرمانبەرێك (100) فلسی ئەوكاتی دابوو بۆ دروست كردنی ئەو پەیكەرە، ئێستا ئەو شوێنە بۆتە بەرزە پردی شەهید (ئەكرەم مەنتك) تەنیشت یاریگای نێودەوڵەتیی هەولێر،.


رەوەند بەختیار
Top