مێژووی هاتنی یەكەمین ئوتۆمبێل بۆ هەولێر

مێژووی هاتنی یەكەمین ئوتۆمبێل بۆ هەولێر
هاتنی ئوتۆمبێل بۆ كوردستان، بۆ سەردەمێكی كۆن دەگەڕێتەوە و تەنانەت سەرەتای هێنانی ئوتومبێل لەلایەن هێزی ئەڵمانەكان بووە، كە ئەوەش لە ساڵی (1915) بۆ یەكەمین جار، ئوتۆمبێل هاتۆتە هەولێر، ئەمەش بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی ئەو شارە، بەوەی ئامێرێك هەیە خۆی دەڕوات و دەجووڵێتەوە، بەمەش مێژوویەك بۆ شاری هەولێر و كوردستان تۆمار دەكرێ، كە یەكەمین ئوتۆمبێل لەو سەردەمە كۆنەوە هاتبێتە كوردستان، لە وێنەی دووەمیشدا، دوای چەندین ساڵ كە ئوتۆمبێل هاتۆتە كوردستان و شاری هەولێر، ئەویش لە ساڵی (1945) بووە، لەو ساڵەشدا تەنیا (23) ئوتۆمبێل لە هەولێر هەبووە، یان ئەو ژمارە ئوتۆمبێلە هاتۆتە ناو شاری هەولێر، كەچی ئێستاش هەولێر نزیكەی زیاتر لە ملیونێك ئوتۆمبێلی تێدایە.
Top