چۆنیەتی رازانەوەی دیكۆری ماڵ بە ئاوێنە

چۆنیەتی رازانەوەی دیكۆری ماڵ بە ئاوێنە
گرنگی دان بە ماڵ و دیكۆری ماڵ، بە كارامەیی و بیرۆكە جوانەكانی خانمانەوە وەستاوە و لەسەر ئەو خانمەیە كە بزانێ چۆن دیكۆری ماڵەكەی ئامادە دەكات، بە جۆرێك كە لەگەڵ گشت نشونما و شێوازەكانی جوانی گونجاو بێ، لەوەش گرنگتر لە دوای هەڵبژاردنی كەرەستە سەرەكییەكان، دەتوانیت كاری جوانكاری و دەستكرد بۆ دیكۆری ماڵەكەت دابین بكەیت، ئەویش تەنیا چەند بیرۆكەیەكی سادە و ساكاری دەوێت و هەر خانمێك دەتوانێت ئەو كارە بكات و سوودی لێ وەربگرێت. بوونی ئاوێنە لە ماڵدا مۆدەیەكی شایستەیە، ئەمەش وادەكات كە ئاوێنەكان بە رێژەیەكی زۆر لە ماڵدا هەبێ و لە زۆربەی ژوورەكاندا پێویستە هەبێ، لەوانە ژووری : گەرماو – سالۆن – نووستن – بالكۆنە و لەلای شوێنی دەستشۆرەوە، بەمەش وەك كەرەستەیەكی سەرەكی و گرنگ دادەنرێ، بۆیە دەتوانین لە بواری جوانكارییەوە سوودی لێوە وەربگرین كە دیمەنێكی رازاوەی هەبێ لە دیكۆری ماڵدا، وەك ئەوەی شوێنێك لە جوانی و دیكۆری ماڵ پڕ بكاتەوە و جوانییەكی ئەوتۆی هەبێ و لەگەڵ شێوازێكی گونجاو بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوێنە، زیاتر ئاوێنە سادە و بەبێ ئێكسسوار دادەنرێ، بەڵام خانمان دەتوانن لەو رێگەیە سوود لە پارچە قوماش و كاغەز وەربگرن بۆ دروست كردنی ئێكسسوار بۆ ئاوێنەكانی ماڵەوە، ئەویش بە بڕین و دروست كردنی شێوەی گوڵ یان شێوەی دیكە، لە قوماشی بچووك كە بە مەقەست دەتوانین بیبڕین ئەویش بە نووشتاندنەوەی پارچە قوماشەكە و دواتر بە شێوەی زیك زاك دەبڕین، دواتر كە پارچە قوماشەكە دەكەیتەوە شێوەی گوڵ دەردەچێ، دەتوانرێت شێوەی گوڵەكان جیاواز و بچووكتر و گەورەتر بێ، هەروەها دەتوانین ئەو گوڵانە لەگەڵ یەكتر ببەستین ئەویش بە داو و لەسەر دەوراوپشتی یان چوارچێوەی ئاوێنە بدرێ، دەبێتە مۆدەیەكی دیكە لە جوانی دیكۆری ماڵ.
Top