شایستەترین ماكیاژ بۆ پشت چاو

شایستەترین ماكیاژ بۆ پشت چاو
شێواز و ئامادەكاری بۆ جوانكردنی چاو، هەنگاوێكی گرنگە لە هەڵبژاردنی ماكیاژێكی تایبەت بۆ بەدیهێنانی یەكێك لە جوانترین ماكیاژی چاو، بە جۆرێك دەكرێ سوود لە ماكیاژەكانی پێشوو وەربگرین، لەگەڵ ئەوەشدا لە جوانیی ماكیاژی چاودا رێگەیەكی هەمەلایەن بگیرێتە بەر، تاوەكو ماكیاژ و رووخساری چاو، بەوپەڕی تایبەتمەندی و جوانییەوە بێ، لە رێگەی دابین كردنی ماكیاژێك كە جێگەی جوانییەكی رەها و گەورە بێ، دەتوانین ئەو جۆرە ماكیاژە بەدی بكەین، ئەویش بە چەند هەنگاو و كارێكی سادەوە ئەنجام دەدرێ. كاتێك بۆ هەڵبژاردنی رەنگی چاو، دەبێ رەنگێك بێ لەگەڵ جوانی و سەلیقەی رووخسار و رەنگی چاوەكەوە گونجاو بێ، بە تایبەت لە بۆنە و شوێنە گشتییەكان، دەتوانین رەنگی رەش، لەگەڵ تێكەڵی رەنگی بڕۆنزی یان رەساسی تۆخ و بە بریقە، رێگەیەكی راستەوخۆ و كاریگەر بێ بۆ بە جێگەیاندنی ماكیاژی چاو، سەرەتا دەكرێ رەنگێكی سادەی رەش، لە ژێرەوەی پشت چاوەوە بدرێ، دواتریش بە دابین كردنی رەنگێكی رەساسی بۆ سەرەوەی پشت چاو، تا جیاكاری بكات لە نێوان پێست و رەنگی برژانگ یان رەنگی پشت چاو، رەنگی پشت چاو، لە رەنگێكی رەشی بریقەدارەوە دەبێ، كە ئەوەش دەبێتە جێگەی سەرنج و جوانیبەكی بێ سنوور، واتە رەنگی برژانگ كە بە ماسكارا رەش و جوان دەكرێ، لەگەڵ رەنگی پشت چاو، هەمان رەنگە و بەمەش لەوكاتەی تێكەڵ دەبێ، لە نزیكەوە شێوازێكی جوانی شایستە دەردەكەوێت، تەنانەت لە هەڵبژاردنی رەنگێكی قاوەیی سادە، كە لە سەرەوەی رەنگە رەساسییەكە دەدرێ، ئەوەش وەك تێكەڵی و دەرخستنی زیاتری رەنگی رەساسی و بەبریقە دار كردنی رەنگی رەشی ئەساسی چاوەكەوە دەبێ، ئەو مۆدەیەش یەكێكە لە باوترین ماكیاژەكانی وەرزی هاوین.
Top