ئێكسسوارەكانی سەر دەست و پەنجە

ئێكسسوارەكانی سەر دەست و پەنجە
شێوازی رازاندنەوەی دەست و باسك، هەنگاوێكی گرنگە لە بواری جوانكاری كە بە گوێرەی ئەو ئێكسسوارانەوە دەبێ لە دەست یان لە قۆڵ و باسك دەخرێن، هەندێ جار دەتوانین لە دانانی ئێكسسوارێكی سادەوە، گەورەترین جوانی بەدەست بهێنین، بە تایبەت لە جوانی جەستەدا، لە كاتێكدا گرنگ نییە، تەنیا ئەو ئێكسسوارە گرانبەهایانە بێ كە لەگەڵ شێوازی تازەدا خۆی بنوێنێ، هەندێك جار، لە ئێكسسوارە سادەكانەوە، گەورەترین جوانی بەدەست دەهێنین و دەتوانین لە رێگەی ئەو ئێكسسوارە سادانەوە، شێوازێكی تایبەت و رازاوە بە دەستەكانەوە بدەین، گرنگترین لایەن لە ئێكسسواری دەست و باسك، بریتییە لە شێوەی ئێكسسوارەكە، هەروەها رەنگی ئەو جۆرە ئێكسسوارە گرنگییەتی ئەوتۆی هەیە، دەتوانین لەگەڵ هەر رەنگێكدا، شێوازێكی تایبەت لە جوانی ئەو ئێكسسوارەوە ئامادە و دەربخەین، سەبارەت بە ئێكسسوارەكانی هاوینە بۆ سەر دەست، دەتوانین دوو جۆرە ئێكسسواری لە قوماش یان شێوەی دیكەوە بپۆشین، بە تایبەت كاتێك ئەو دوو ئێكسسوارە هەر یەكە شێوە و رەنگێكی جیاوازی دەبێ، مەبەست لەوەش، یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی ئەو دوو ئێكسسوارەی سەر دەست و پەنچە، دەبێ رەنگ و شێوەیان جیاواز بێ، تاوەكو بە جوانی و رازاوەیی دەربكەون.
Top