مۆدەی چاویلكە گەورەكان بەپێی ستایلی رووخسارەكان

مۆدەی چاویلكە گەورەكان بەپێی ستایلی رووخسارەكان
مۆدەی ئێكسسوار، بە چەندین شێوازی گرنگ لە رابردوو و داهاتوودا دەردەكەوێ، بە جۆرێك هێمایەك دەبێ بۆ ناساندنی جوانیی مۆدەكان، ئەمەش بە گوێرەی ئەو ئێكسسوارە یان ئەو جۆرە كەرەستەیە دەبێ، كە لەگەڵ جوانیی كەسەكە رێكدەخرێ و دیمەنێكی رازاوەش دەبەخشێ، لە رێگەی دانانی مۆدەیەكی تایبەت و شیاو، دەتوانین سوود لە ئێكسسوارەكان وەربگرین، تەنانەت چاویلكەش، ئێكسسوارێكی سەرەكییە لە جوانی و رازاوەیی لە مۆدەكاندا، بەمەش یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی ئێكسسوار، كە زیاتر لە وەرزی هاویندا دەردەكەوێ، بە تایبەت كاتێك تیشكی خۆر بەهێز دەبێ، هەروەها مۆدەی چاویلكە هەنگاوێكە بۆ دانانی شێوازێكی كراوە و ناسك بە جوانی رووخسار، بۆ مۆدەكانی ئەمساڵ، هەنگاوێكە بۆ گونجاندن و دەرخستنی جوانیی رووخسار، بە جۆرێك لەگەڵ هەر چاوێلكەیەكدا، جۆرە مۆدەیەكی تایبەت بەخۆیەوە دابین دەكات و ئامرازێكە بۆ نیشاندان و لێكدانەوەی ستایلێكی شیاو، چاوێلكەش شێوازێكی تازەیە لە مۆدەی ئێكسسوار، كە بە هۆیەوە دەتوانین دیمەنێكی تازە و رووخسارێكی ئامادەكراو لە مۆدەی چاویلكە گەورەكاندا دەردەكەوێ.
Top