شایستەیی ئێكسسوارەكان لە جــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــلی كوردی

شایستەیی ئێكسسوارەكان لە جــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــلی كوردی
هەر جۆرە ئێكسسوار و پارچەیەك لە جلوبەرگ و بەشەكانی جلی كوردی، دیمەن و ستایلێكی خۆی هەیە، كە بە هۆیەوە دەتوانین لە دابین كردنی جوانیەكی رەها سوودمەند بین، كە پەیوەستە بە گۆڕین و لێكجیاكردنەوەی لەگەڵ هەر مۆدە و جلێكی دیكەدا، شێوازی جلی كوردی بە هەر مۆدەیەكەوە، ئامانجێكی هەیە لە جوانی، كە بەگوێرەی ئەو ستایلەوە لەگەڵ هەر جلێكدا، دەبێ، دەتوانین بۆ هەر جلێكی كوردی، كۆمەڵێك ئێكسسوار بەكاربهێنین و لەگەڵ جلەكەدا هەڵیواسین، ئەمەش كار دەكاتە سەر رازاندنەوەی جلەكە، بە جۆرێك شێوازێكی تایبەتی دەبێ لە نواندنی جوانییەك كە گونجاو بێ لە نێوان جلە كوردییەكە و ئێكسسوارەكان، هەر ئێكسسوارێك لە ئێكسسوارەكانی كورد، وەك : ملوانكە – گۆبەرۆك – خلخاڵ- مێخەك-ئاشقبەند-گوارە، كە هەر یەكەیان هێمایەك لە جوانی و شێوازێك لە كارامەیی دەردەخات و دەبێتە شێوازێكی تایبەت لە هەر شوێنێكی جەستەوە بێ، هەماهەنگی لە نێوان جوانیی جل و جەستە و ئێكسسوارەكان دەردەكەوێ، یەكێك لەو ئێكسسوارەی پێویستە كە لەگەڵ جلی كوردییدا هەبێت، بریتییە لە ئێكسسواری سەر ناوقەد، كە زیاتر لە پێشەوە دادەنرێ، ئەو ئێكسسوارە جۆرە شێوەیەك لە خۆ دەگرێ لەوانە : شێوەی گوڵ-پەپوولە-نەخشێكی تایبەت، كە دیمەنێكی ناسك و رازاوەی هەیە، تەنانەت ئەو جۆرە ئێكسسوارە جوانییەك بە جلی كوردی دەبەخشێ.
Top