بەرزترین دوو لوتكە چیا لەكوردستان

بەرزترین دوو لوتكە چیا لەكوردستان
كوردستانی جوان، بەشاخ و چیا بەرزەكانی بەناوبانگە، هەر چیا و شاخ و كێوێكی هێمایەكی شكۆداری و سومبولی شۆڕش و كوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەكاتی شۆڕشەكاندا وەك قەڵغانێك بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەكێك لەو چیا بەرز و تەنانەت بەدوەم بەرزترین لوتكە چیا دادەنرێ لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، ئەویش لوتكە چیای هەڵگوردە، كە بەدووەمین زنجیرە چیا لەعێراق بە بەرزی (3607) مەتر بەرزە لەسەر ئاستی ڕووی دەریا، شوێنی جوگرافی دەكەوێتە زنجیرە چیاكانی حەسارۆست نزیك سنووری نێوان عێراق وئێران، ئەو چیایە دەكەوێتە ناوچەی سەكرانی هەڵگورد كە دەكەوێتە سەر قەزای چۆمان، ئەوەی شایەنی باسە هەڵگورد، شێوەی چیای هەڵگورد بەدیمەنێكی شاخاوی و لەزستان و بەهاردا لوتكەی ئەو چیایە بە بەفر دادەپۆشرێ و لەهاوینەش دەبێتە ناوچەیەكی گەشتیاری و تەنانەت خەڵكێكی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەكانی دەوروبەری ئەو چیایە دەكەن، سەبارەت بە بەرزترین چیا لەعێراق و كوردستان، ئەویش چیای شێخەدارە كە دەكەوێتە گوندی كونەدای سەر بەشاری هەولێر و بەرزیی ئەو چیایە دەگاتە (3611) مەترە، واتە چەند مەترێك لەچیای هەڵگورد بەرزترە.
Top