درێژترین و بەرزترین پایسكیل

درێژترین و بەرزترین پایسكیل
پایسكیلسوارێكی كوبایی بەلێخوڕینی پایسكیلێك بە بەرزی پێنج مەترو نیو، هەوڵدەدات ناوی خۆی لەكتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەكان تۆمار بكات. وێنەكانی (فلێكس) كە لەمیدیاكانی جیهانەوە بڵاوكرانەوە نیشانی دەدات، ئەو دەیەوێ سواری بەرزترین پایسكیلی جیهان بێت و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك لەهاوڕێكانی لەئەنجامدانی ئەو كارە خەریكی كۆمەك كردنن. ئەو كە پیشەی ئاسنگەریی و لەحیمكارییە، بەرزترین پایسكیلی جیهانی دروست كردووە و ئامانجیشی تۆماركردنی ناویەتی لەكتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، وەك دەگوترێت ئەو پیشەگەرە كوباییە بۆ یەكەمجار لەساڵی (1983)دا، پایسكیلێكی بەرزی دروستكردووە، بەڵام دوا بەدوای ئەوە ئێستا دەیەوێت بەرزترین پایسكیل سوار بێت لەجیهان.

رەوەند
Top